ئەمڕۆ 8ی مارسە و ڕۆژێکی تایبەتە بە خانمان و وەک جەژنێکی تایبەتی یادی دەکرێتەوە لە سەرجەم وڵاتانی جیهان، ئه‌م ساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا چالاكییه‌كان وه‌ك پێویست ئه‌نجام نادرێت.
كاتێك گوێت لێده‌بێت ده‌ڵێن رۆژی جیهانی ئافره‌تانه، وا هه‌ست ده‌كه‌یت بۆ پاڵپشتی مافه‌كانی ژنان و یه‌كسانیان له‌گه‌ڵ پیاوان چالاكی داهێنه‌رانه كراوه، به‌ڵام له راستیدا یه‌كه‌مین ژنه‌كان چالاكی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداوه، ئامانجیان ده‌ستخستنی كاربووه له ره‌وشێكی مرۆیی‌دا.
بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان ئەم ڕۆژە پشووی فەرمیە و چالاکی گەورە سازدەکرێت، وەک ئازرباینجان و ئەفغانستان و کەمبۆدیا و چین و جۆرجیا و تورکمانستان و ڕوسیا.
لەڕووی مێژووییەوە هۆکاری گۆڕینی 8 مارس وەک ڕۆژێکی جیهانی تایبەت بە خانمان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1857، کە لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا سەرجەم کرێکارە ژنەکانی کارگەیەکی قوماش و دوورینی جلوبەرگ لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا لەپێناو زیادکردنی داهات و چاککردنی ژیان و گوزەرانیان و کەمکردنەوەی ماوەی کارکردنیان خۆپیشاندانیان کرد، بەڵام بەهێز و زەبرێکی زۆر کەوتنە لێدانی ئافرەتەکان و سوکایەتی پێکردنیان.
ئەم ڕووداوە کاریگەریەکی زۆری دروستکرد لەڕووی مرۆڤایەتیەوە و لە ساڵی ١٩٠٧ لەیادی په‌نجاهه‌مین ساڵڕۆژی خۆپیشاندانی نیویۆرك له ٨ی مارسدا خه‌باتی ژنان بۆ دابینكردنی مافه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژنان خۆپیشاندانیان ڕێکخست، پێشنیاریش کرا بۆ ئەوەی ڕۆژێک تایبەت بکرێت بە ئافرەتان، ئەم هەوڵەش بەردەوام بوو لەلایەن چەندین ڕێکخرای تری خانمانەوە بەردەوام جەختی لەسەر دەکرایەوە وەک (ژنانی سۆسیالستی ئەڵمان، ژنانی سوسیالیستی كلارا زتكین، ژنانی سوسیالیستی ئۆتریشی رۆژی.. هتد)
پاشان لە 19ی مارسی ساڵی ١٩١١ خانمانی چەند وڵاتێک ڕژانە سەر شه‌قامه‌كانی وەک ئەڵمانیا، ئۆتریش،دانیمارك، بەڵام ئەم ڕێژەیە لە ئۆتریش هێندە دەگاتە نزیکەی 30 هه‌زار كه‌س، لەئەنجامی ئەمەش هێزه‌كانی پۆلیس هێرش دەکاتە سه‌ریان به لێدان و دەستگیرکردن و توندوتیژی بۆ کۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەکە.
پاش هەموو ئەم هەوڵ و کێشە و کۆششکردنەوەی ژنان، لە ساڵی 1913 لەلایەن چەند دەزگایەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە ڕۆشنبیری ژن، 8ی مارس دەکاتە ڕۆژی جیهانی تایبەت بە ژنان.
لەدوای ئەم بڕیاڕەش ژنانی شۆڕشگێڕ لە چەندین وڵاتی دیکە لەم ڕۆژەدا لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان و نەهێشتنی زوڵم و ستەم خۆپیشاندانیان دەکرد، لە ساڵی 1921 دا " ژنانی ئه‌نترناسیوناڵی سێیه‌می كۆمۆنیستی مۆسکۆ ڕۆژی ٨ی مارس وه‌ك رۆژی جیهانی ژن په‌سه‌ند كرد، لەدوای جەنگی دووەمی جیهانیش پەرەی سەند و بۆ بەشێکی دیکەی وڵاتانی ئاسیا و ئەمریکا و چەندینی تر و ژنان لە 8ی مارسدا یادی ئەم ڕۆژەیان دەکردەوە.
ساڵی 1857 هه‌زاره‌ها ئافره‌ت رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی نیۆیۆرك و ناره‌زاییان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی له ژێر سایه‌یدا كاری تیا ده‌كه‌ن ، هه‌رچه‌نده پۆلیس به شێوازێكی وه‌حشیانه ده‌ستی له‌و خۆپیشاندانه وه‌ردا ، كه‌چی ئه‌و خۆپیشاندانه سه‌ركه‌وتووبوو له ناچاركردنی به‌رپرسان كه بایه‌خ به پرسه‌كانی ئافره‌ت بده‌ن و بیكه‌نه ناو كاروبار و به‌رنامه‌ی كاری رۆژانه‌یان ، ئه‌وه‌بوو یه‌كه‌م سه‌ندیكای ئافره‌تی كاركه‌ر له رستن و چنین له ئه‌مریكا دوو ساڵ دوای خۆپیشاندانه‌كان هاته دامه‌زراندن ، له هه‌شتی مارسی 1908 دیسان هه‌زاره‌ها ئافره‌تی رستن و چنین رژانه سه‌رشه‌قامه‌كانی نیۆیۆرك و ئه‌مجاره له‌ته‌نانێكی وشك و چه‌پكێ گوڵیان گرته ده‌ست و دروشمی خۆپیشاندانه‌كه‌یان كرده ( نان و گوڵ ) ، ئه‌و خۆپیشاندانه ئه‌مجاره داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كار و كارنه‌كردن به منداڵان و به‌خشینی مافی ده‌نگدان به ئافره‌تان ده‌كرد ، ئه‌و خۆپیشاندانانه بوونه سه‌ره‌تای جولانه‌وه‌ی ئافره‌تان له USA به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌تانی چینی ناوه‌ند هاتنه ریزی ئه‌و جولانه‌وانه و داوای مافی سیاسیان كرد به تایبه‌ت مافی ده‌نگدان ، ئه‌وه‌بوو ساڵی دوایی واتا 1909 بۆ یادكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی پێشوو له ئه‌مریكا كرایه رۆژی ئافره‌تان و ئافره‌تانی ئه‌مریكا له كۆنگره‌ی كۆبنهاگن له دانیمارك كه نوێنه‌ری 17 ده‌وڵه‌ت به‌شداربوون هانی ئافره‌تانی ئه‌وروپایان دا كه رۆژێك بكه‌نه رۆژی جیهانی ئافره‌تان به تایبه‌ت كه ئه‌مریكا رۆژی 8 ی مارسی هه‌ڵبژاردبوو ، كه‌چی ئه‌و رۆژه هه‌ر نه‌كرایه رۆژی جه‌ژنی ئافره‌تان تا له ساڵی 1977 UN داوای له وڵاتانی جیهان كرد كه رۆژێك هه‌ڵبژێرن بۆ جه‌ژنی جیهانی ئافره‌تان ، ئه‌وه‌بوو رۆژی 8ی مارس په‌سند كرا و كرایه رۆژی پیرۆزكردنی جه‌ژن له ئافره‌تان ، له كوردستان ره‌نگه یه‌ك دوو ساڵه به چڕی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌ڵوه‌سته ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و یاده و باسی لێوه ده‌كه‌ن و ده‌زگاكانی حكومه‌تیش له‌و رۆژه نوقڵ و شیرینی دابه‌ش ده‌كه‌ن و پیرۆزبایی له خانمه‌كان ده‌كه‌ن .
ئا\ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.