ئەمڕۆ یەک شەممە ۲۰۲۰/۳/٨ بەسەرپەرشتی بەڕێز هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و بە ئامادەبوونی بەڕێزان دلاوەر قوباد جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و ابوبکر بایز قائممقامی قەزای پشدەر وحسێن محمود قائممقامی قەزای ڕانیە و بەڕێوەبەری گشتی تەندرووستی ڕاپەڕین و سەرجەم بەڕێوەبەری ناحیەکان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەر و لێپرسراونی تر سنورەکە کۆبوونەوەیەک لە دیوانی ئیدارەی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە چۆنیەتی ڕێگری کردن لە مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەخۆشیە گوازراوەکان لەسنورەکەمان و گرتنەبەر ڕێوشوێنی پێویست لەم بارەیەوە.
بۆ ئەم مەبەستە لەکۆبوونەوەکەدا چەندین بڕیاری گرنگ دەرکران لەپێناو پاراستنی تەندرووستی هاوڵاتیان لەوانە:
بڕیاردرا بە دەستپێکردی هەڵمەتی ڕشاندن لە هەریەک لە قەزای ڕانیە و قەزای پشدەر و سەرجەم ناحیەکانی سنورەکە لە ڕێگەی لیژنەی تایبەت مەندەوە بەسەرپەشتی قائممقامی قەزای ڕانیە و قائممقامی قەزای پشدەرو بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی ڕاپەڕین و خۆپاراستنی ڕاپەڕین و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر.
هەروەها بڕیاردرا بە داخستنی سەرجەم ئەوشوێنانەی هاوڵاتیان تێیدا کۆدەبنەوە، لەوانە مەیدانی ئاژەڵان و پەلەوەر و داخستنی یاری منداڵان داخراوبێت یاخود کراوە.
هەرلە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بەداخستنی سەرجەم ئارایشگاکان و سەنتەرە جوانکاریەکان و پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە سنورەکە بۆماوەیەک تاوەکو ڕەوینەوەی مەترسیەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لێرەوە داوا لە هاوڵاتیانمان دەکەین پابەندی بڕیار و ڕێنماییەکانمانبن لە پێناو پاراستنی تەندرووستیان و ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
راگەیاندنی قائممقامیەتی قەزای پشدەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.