وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە سبەی ئەنجوومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە سبەی دووشەممە ٩\٣\٢٠٢٠، ئەنجوومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و هەوڵدەدەن چەند رێنماییەکی نوێ دەربکەن.
وەزیری ناوخۆ ئەوەشی خستە روو، کە سبەی لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانگە حکوومییەکان دەکرێت.
لای خۆیەوە د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە رەوشی تەندروستی دوو تووشبووەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر جێگیرە و هەروەها هەماهەنگییەکی باشمان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق هەیە سەبارەت بە پرسی کۆرۆنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.