Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 08:49

6 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق راگەیەندرا

توشبوه‌كان له‌ موسەنا و ئەنبار و زیقار و نەجەف و بەغدا و میسان تۆمار كراون
bapala
کوردستان TV
100%


وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ شەش حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌شه‌ممه‌ 8ی ئازاری 2020، وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ توشبوه‌كان له‌ پارێزگاکانی موسەنا و ئەنبار و زیقار و نەجەف و بەغدا و میسان تۆمار كراون و بەمەش ژمارەی توشبوان بۆ 61 کەس بەرزبووه‌ته‌وه‌ و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش گه‌یشتوه‌ته‌ شه‌ش كه‌س و پێنج توشبوش چاك بونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ وەزارەتی‌ تەندروستیی و ژینگەی عیراق رایگەیاند، کەسێکی دیکە لە پارێزگای بابل، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆرناوە گیانیلەدەستدا، بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە عیراق بۆ شەش کەس بەرزبووەوە.

سەیف بەدر، وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ تەندروستی‌ و ژینگەی‌ عیراق رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە یەکێکی‌ دیکە لە توشبووانی‌ کۆرۆنا لە پارێزگای‌ بابل گیانی‌ لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی‌ گیانلەدەستدان بۆ شەش کەس بەرزبوەوە.

وەزارەتی‌ تەندروستی‌ و ژینگەی‌ عیراق داواشی لە هاوڵاتیان كرد، بۆ بەرچاو ڕوونی‌ زیاتری هاوڵاتیان لە چۆنێتی‌ خۆپاراستن، لە رێگەی‌ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە رێنمایی و شێوازەکانی‌ خۆپاراستن بڵاوبکەنەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.