Erbil 38°C یەکشەممە 03 ئایار 19:37

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەڵەبجە چەند ‏بڕیارێکی نوێ دەرکرد

مەوادی تەعقیم لەناو بازاڕی هەڵەبجە ده‌ڕشنرێت
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 08-03-2020، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی ‏کۆرۆنا لە هەڵەبجە کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند بڕیارێکی نوێ دران کە بریتین لە:-
 
یەکەم: لە 09-03-2020 کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی بۆ کاتژمێر 01:00 ی ‏دوای نیوەڕۆ، رشتنی مەوادی تەعقیم لەناو بازاڕی هەڵەبجە لەلایەن ‏شارەوانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە ئەنجامدەدرێت‎ .‎
 
‏- پێویستە دووکانەکان لە بەرواری 09-03-2020 لە کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی بۆ ‏کاتژمێر 01:00 ی پاشنیوەڕۆ دابخرێن‎.‎
 
‏- خاوەن مارکێت پێشانگە و هتد، پێویستە لە سەر ئەرکی خۆیان هەستن بە ‏تعقیمی شوێنەکانیان بە زووترین کات‎ .‎
 
‏-‏‎ ‎بەنزینخانەکان لە کاتی تێکردنی بەنزین پێویستە رەچاوی تەعقیمکردنی ‏ئەوشوێنانە بکەن کەدەست بەری دەکەوێت دەستکێش بەکاربێت لەلایەن ‏خاوەن بەنزینخانەکانەوە.‏
 
‏-‏‎ ‎چێشتخانە و چایخانە و قەسابخانەکان پێویستە پابەندی سەرجەم ‏رێنماییە تەندروستییەکان بن بە بەکارهێنانی دەستکێش و پێداویستییەکانی دیکە و دەبێت مەوادی ‏تەعقیم بەکاربهێنن‎.‎
 
دووەم: ‎قەدەغەکردنی سەرجەم کەرەستەکانی یاریکردن وەک تاوڵە و دۆمینە و ‏ئۆکەی لەچایخانە و کافتریاکان لەرۆژی 09-03-2020.
 
سێیەم: سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی کە خۆیان رادەستی تیمی تەندروستی و لایەنە ‏پەیوەندیدارەکان نەکردووە رووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە و لەئایندەدا ‏هەرکەسێک بەقاچاخ بێتەوە و خۆی نەناسێنێت ئیجرائاتی تووندی یاسای ‏لەگەڵ دەکرێت‎.‎
 
چوارەم: ‎هەر هاووڵاتیەک کە کێشەی تەندروستی لە نیشانەکانی ڤایرۆسی ‏کۆرۆناوە نزیک بێت لەبری نەخۆشخانەی فریاکەوتن پێویستە سەردانی ‏نەخۆشخانەی کیمیابارانی هەڵەبجە بکات کە 24 کاتژمێر کراوەیە و شوێنی ‏تایبەت ئامادەکراوە‎.‎
 
پێنجەم: بۆنە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان راگیراون و پێویستە پرسەکان ‏لەکۆڵانەکانیشدا دانەنرێت‎.‎

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.