له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، د.سه‌باح نه‌سره‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی رایگه‌یاند" دوو هه‌فته‌ی داهاتوو زۆر گرنگ و هه‌ستیار و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به دۆخی توشبوانی كۆرۆنا، د.سه‌باح ئاشكرایكرد كه توشبویه‌كی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبووەتەوە و لە ماوەی چەند کاتژمێر یان چەند رۆژی داهاتوودا نەخۆشخانە به‌جێ ده‌هێڵێت.
له‌سه‌ر دۆخی كه‌ره‌نتینه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی وتى" 350 كه‌س لە دەرەوەی كەرەنتینەكانن و 345یش رۆشتونەتەوە ماڵەوەو پێنج هاوڵاتیش كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدان و چارەسەر وەردەگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.