لهراگهیاندراوێكدا بهرێوههبهرایهتى پۆلیسى سۆران رایدهگهێنێت ، شەوی رابردوو تەرمێك لە سنووری قەزای رواندز دۆزرایەوە، ئەو كەسەش دانیشتووی شاری ھەولێرە
شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران رایدهگهێنێت ، شەوی رابردوو ئاگادار كراونەتەوە بە بوونی رووداوێك لەسەر رێگای كاولۆكان- جندیان، لە سنووری قەزای رواندز، دوای گەیشتنی ھێزەكانیان بۆ شوێنی رووداوەكە دەركەوتووە كە تەرمێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدایە.
وتەبێژی پۆلیسی سۆران،ئاماژە بەوەش دهكات كه لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە و دوای رووداوەكە ناسنامەی ئەو كەسە ئاشكرا كراوە كە تەرمەكەی دۆزراوەتەوە، ئەو كەسە بەناوی (ك.ع. ا) لە دایكبووی 1978 شاری ھەولێر بووە و پیشەی كاسب بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.