له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دوی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر دو ئاژه‌ڵی سه‌ربڕراوی بێمۆر له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانیدا گیراوه.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌كه داوا له هاوڵاتیان ده‌كات گۆشتی سه‌رشه‌قام و بێمۆر نه‌كڕن چونكه ئاژه‌ڵه‌كه و گۆشته‌كه‌شی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه‌وه پشكنینی بۆ نه‌كراوه.
وتیشی: خواردنی گۆشتی بێمۆر یان گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕرێن و ده‌فرۆشرێن مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات.
رونیكرده‌وه: گۆشتێك كە پشكنینی بۆ نەكرێت هەڵگری جۆرەها میكرۆبی زیان بەخشە كە دەبیتە هۆكاری گواستنەوەی نەخۆشی، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداربن و پێش كڕینی له‌و مۆره دڵنیابنه‌وه به‌سه‌ر گۆشته‌كه‌وه‌یه كه‌له‌لایه‌ن كوشتارگەی سلێمانییه‌وه ده‌كرێت.
ئاماژه‌ش به‌وه‌ش ده‌كات به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی بڕی ئه‌و گۆشته‌ی ده‌ستی بەسەرداگیراوه له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی له‌ناوده‌برێت.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.