Erbil 38°C یەکشەممە 03 ئایار 17:57

قه‌ته‌ر گه‌شتی هاووڵاتییانی 14 وڵاتی هەڵپەسارد

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە
کوردستان TV
100%

نووسینگەی پەیوەندییەکان لە حکوومەتی دۆحە لە راگەیەندراوێکدا، بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەساردنی گەشتی هاووڵاتییانی 14 وڵاتی بۆ قەتەر راگەیاند.

ئەو وڵاتانەش بریتین لە بەنگلادیش، چین، میسر، هیندستان، ئێران، عێراق، لوبنان، نیپال، پاکستان، فلیپین، کۆریای باشوور، سریلانکا، سووریا و تایلاند.

لە روونکردنەوەکەدا داوا لە هاووڵاتییانی قەتەرتیش کراوە، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی ئەو وڵاتانە نەکەن.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی قەتەر لە راگەیەندرواێکدا تۆمارکردنی سێ حاڵەتی دیکەی کۆرۆنای راگەیاند، بەمەش ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە لە سەرانسەری ئەو وڵاتەدا، گەیشتە 15 حاڵەت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.