ئەمرۆ سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی سەرپەرشتی كۆبونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەروبونەوەی كۆرۆنای نوێ COVID-19 كرد و تیایدا داواكرا وەزارەتی رۆشنبیری لێپرسینەوە لەو كەناڵانە بكات كە ترس و تۆقاندن بڵاودەكەنەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی" لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێی چەند تەوەرێكی گرنك بە ڕوبەڕوبونەوەی كۆرۆنا كرا و تیشك خرایە سەر چەند خاڵێكی گرنگ و
داوا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری كرا، كە كەناڵە ئەهلییەكان ترس و تۆقاندن بڵاونەكەنەوە و هەركەناڵێك هەر شتێكی نابەرپرسانەی بڵاوكردەوە، لێپرسینەوەی توندی لەگەڵ بكرێت.
داوا لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی كرا كە دەرمان و پێداویستی پزیشكی زیاتر دابین بكات بۆ وەزارەتی تەندروستی و پێشنیارەكەش بە فەرمی رادەستی رێكخراوەكە كرا.
لە بارەی دەوامی فەرمانگە و بەڕێوبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەكان، هەر بەڕێوبەرایەتییەك تایبەتمەندی خۆی هەیە، بۆیە هەر بەڕێوبەرایەتییەك دەسەڵاتی تایبەت بەخۆی دەبێت بۆ چۆنیەتی كاركردن و بەڕێكردنی كارەكانیان. دواتر ئەو بڕیارانە بە گشتاندن ئاراستەیان دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.