وهزارهتى تهندروستى حكومهتى ههرێمى كوردستان له راگهێندراوى فهرمى خۆى به ژماره 12 سهرجهم زانیارى 24 كاتژمێرى رابردووى بڵاوكردهوه له نێویاندا توشبویهكى دیكهى به ڤایرۆسى كۆڕۆنا ههیه.
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (١٢)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (٣٠١٥) هاوڵاتین لە (٢٩) شوێنی جیاواز کە لە ئێستادا تەنها (١٠١٤) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢٠٠١) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە.
2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو پشکنین بۆ (٤٩) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا لە نێویاندا (١) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 یە، کە پیاوێکی تەمەن (٢٥) ساڵە قوتابیە لە ووڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە و پێشتر لە شاری سلێمانی کەرەنتین کرابوو. لە کەتی ئێستادا ژمارەیەك گومانلێکراوی تر لە ژێر پشکنین دایە لە کاتژمێرەکانی داهاتوو دەرەنجامەکان دەردەچێت.
3. لە ئێستادا هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان تەنها (١٤) حالەتە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان و باری تەندروستیان جێگیرە.
جەخت دەکەینەوە کە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بەتایبەتی نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەلەبالغ و بەرنەکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکەو بەردەوام دەست شوشتنی تەندروست هەروەها پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) لەکاتی پێویستدا.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٩ی ئازاری٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.