به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی فورات نیوز ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه داعش هێرشی كردۆته سه‌ر گوندێكی خانه‌قین و له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كدا فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبیی كوشتووه.
له‌مباره‌یه‌وه راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: داعش له‌گوندی ته‌لعه‌ری سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین هێرشی كردۆته سه‌ر لیوای 23ی حه‌شدی شه‌عبی.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌میانه‌ی رووبه‌روبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش محه‌مه‌د عه‌لی مه‌جید عه‌نكه‌بی، فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌ی پشتیوانی لویای 23 كوژراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.