له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، 10ـی3ـی2020 به سه‌رپه‌رشتی مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی، له باره‌ی پرسی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌ڕێوه‌چوو چه‌ند بڕیارێك ده‌ركران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرۆگرام و رێككاره‌كانی خۆپارێزی ئۆرگانه‌كانی راگه‌یاندنی پارتی و پابه‌ندبوونیان به رێنماییه‌كان و هاوكاریكردنی داموده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا.
هاوكات بڕیاردرا تا رۆژی 26ـی 3ـی 2020 رۆژنامه و گۆڤاره‌كانمان ده‌رنه‌چن، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنی و رادیۆ و ماڵپه‌ڕ ه‌كان و سۆشیال میدیا به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌ی كه دانراوه به‌رده‌وامده‌بن له ئه‌رك و كاره میدیاییه‌كانمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.