ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی كۆمیدیای شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، كلیپێكی مه‌نه‌لۆج تۆمار ده‌كه‌ن.
هه‌ر یه‌ك له هونه‌رمه‌ندانی نواندنی بواری كۆمیدیا، ئه‌حمه‌د جۆڵا، ماهیر حه‌سه‌ن، به‌هائه‌ددین عه‌بدوڵڵا، ئاڵا عومه‌ر، نوری كاكه‌خان، ئه‌ریوان جه‌لال و ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی تر گۆرانییه‌كی مه‌نه‌لۆجیان به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری بۆ خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆڤید-١٩ تۆماركردووه.
كاری ده‌رهێنانی مه‌نه‌لۆجه‌كه له‌لایه‌ن وێنه‌گر، ئاسۆ جه‌مال موختاره‌وه ئه‌نجامدراوه، وێنه‌گرتنی كلیپه‌كه، مه‌حمود كه‌مال ئه‌نجامیداوه و شیعرێكه به‌ناوی كۆرۆنا له نووسینی شێركۆ عه‌بدوڵڵایه.
له لێدوانێكدا ده‌رهێنه‌ر، ئاسۆ جه‌مال موختار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گۆرانیه‌كه سێ خوله‌ك و ٢٧ چركه‌یه و ئامانج لێی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریه له‌نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، كاری تۆماركردنی ده‌نگ له ته‌له‌ڤیزیۆنی په‌روه‌رده بۆ ئه‌نجامدراوه و وێنه‌گرتنه‌كه‌شی له نه‌خۆشخانه‌ی شار بۆ كراوه و به‌م نزیكانه بڵاوده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.