ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ده‌رهاویشته و لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و دۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان كرد.
سه‌رۆكی حكومه‌ت سوپاسی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی كرد كه به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه رێوشوێنی ته‌ندروستیی پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌ر و داواشی له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كرد كه پابه‌ند بن به رێوشوێن و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان .
سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان، ته‌نیا كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نییه به‌ڵكو به‌داخه‌وه ده‌رهاویشته‌ی نه‌رێنیشی له سه‌ر ئابووری جیهان لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه. به‌تایبه‌تی به هۆی دابه‌زینی خێرا و زۆری نرخه‌كانی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا.
سه‌رۆكی حكومه‌ت روونیكرده‌وه كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، یه‌كێك له كاره له پێشینه‌كانی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه و له سه‌ریشی به‌رده‌وام ده‌بین كه ئابووری هه‌رێمی كوردستان هه‌مه‌چه‌شن بكرێت و نابێت ته‌نیا پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات ببه‌سترێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ستمان به كۆمه‌ڵێك رێكاری پێویست كردووه به‌ڵام بێگومان جێبه‌جێكردنی ئه‌جێنداكه، په‌یوه‌سته به جێگیریی و سه‌قامگیریی دۆخی سیاسی و ئابووریی و ئاسایشی عێراق و ناوچه‌كه كه كاریگه‌رییه‌كی راسته‌وخۆی له سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت.
سه‌رۆكی حكومه‌ت داواشی له لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكومه‌ت و ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌كان و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش كرد كه به هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه هه‌ستیاره و ئه‌و قه‌یرانه‌ی هاتووه‌ته پێشه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به كه‌مترین زیان ئه‌و بارودۆخه سه‌خته تێپه‌ڕێنین.
سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پێویسته له گرتنه‌به‌ری رێكاره ته‌ندروستیی و ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی بۆ دۆخی سه‌ختی ئابووری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاووڵاتیان له به‌رچاو بگیرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، بڕیاردرا كه رێكار و رێوشوێنی پێویست بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه ناپێویسته‌كانی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت به پێی رێنماییه‌كان و له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی و كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م بگیرێته‌به‌ر.
هه‌روه‌ها له گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیش له به‌غدا هه‌ماهه‌نگی بكرێت و دانوستانه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه داراییه سه‌خته‌ی رووبه‌ڕووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.