سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند: كه ھیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا لە شارۆچكه‌ی كۆیە تۆمار نەكراوە.
له‌مباره‌وه گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، ھیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا لە كۆیە تۆمار نەكراوە و ئەو كەسە كاتێك لە ئێران گەڕاوەتەوە رۆژێك لە كۆیە ماوەتەوە و دواتر ھاتووەتەوە ھەولێر.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئەو حاڵەتە ھەمان ئەو كەسەیە كه رۆژی دووشەممە لە ھەولێر تۆمار كراوە.
بەپێی ئامارەکان تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 15 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون كە 11 تووشبوویان لە سلێمانی و چواریان لە هەولێر تۆماركراون.
لەو ژماره‌یه‌ش یەك كه‌س چاك بووەتەوە و تووشبوویەكیش له شاری سلێمان گیانی لەدەستداوە و ئه‌وانی دیكه له ژێر چاودێری چڕی پزیشكین و ره‌وشی ته‌ندرووستیان جێگیره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.