بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا ڕێنمایی گرنگی دەرکردووە، پێویستە هاووڵاتیان پێوەی پابەند بن.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی دکتۆر دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی هەولێر به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: چارەسەری پێویست بۆ تووشبووانی کۆرۆنا لە هەولێر دابینکراوە و داواش له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین زۆر پێویست نه‌بێت له ماڵه‌كانی خۆیان نه‌چنه ده‌ره‌وه، دووركه‌ونه‌وه له قه‌ڵه‌باڵغی.
د. دلۆڤان محمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گوتیشی: له سنووری پارێزگای هه‌ولێر به گشتی ته‌نها چوار حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ر چوار كه‌سه‌كه كه له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان و باری ته‌ندروستیان جێگیره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌تا ئێستا هه‌زار و چوارسه‌د و حه‌فتا و شه‌ش كه‌س كه‌ره‌نتین كراوبوون كه له‌و ژماره‌یه ته‌نها چوارسه‌د كه‌سیان له كه‌ره‌نتیندا ماوه‌ن و ئه‌وانی دیكه گه‌رانه‌ته‌وه ماڵه‌وه‌یان و بێ ئه‌وی هیچ نیشانه‌یه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تێدا به‌دی بكرێـت.
د. دلۆڤان محمەد گوتیشی، سەنتەر و نەخۆشخانە تایبەتەکان کاردەکەن و پێشوازی لە هاووڵاتیان دەکەن، بە بریارێکی وەزارەتی تەندروستی داوا لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان کراوە، نرخەکانیان کەمبکەنەوە بۆ ئەوەی هەموو هاووڵاتیەک توانای هەبێت سەردانی ئەو نەخۆشخانانە بکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان 24 کاتژمێر کراوەدەبن، جگە لەوانەش 54 نۆرینگەی میللی و دەرەکی ڕاوێژکاری بەهەمانشێوە کراوە دەبن، هاووڵاتیان لە کاتی پێویستدا دەتوانن سەردانیان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.