Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 10:37

له‌ نه‌جه‌ف دوو حاڵه‌تی دیکه‌ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران

له‌ ئێران گه‌راونه‌ته‌وه‌ هه‌ردووكیان ئافره‌تن
کوردستان TV
100%


كه‌مێك پێش ئێستا تەندروستیی نەجەف تووشبوونی دوو کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و بەمەش ژمارەی تووشبووان لە عێراق گەیشتە 71 کەس.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 10-03-2020، لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى پارێزگاى نەجەف، دوو کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە لە ئێران گەڕاونەتەوە راگه‌یاند.

تووشبووه‌كان کە هەردووکیان ئافره‌تن و تەمەنیان (36) ساڵ و (55) ساڵن، بەمەش ژمارەى توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق بۆ (71) حاڵەت به‌رزبۆوه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.