لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ، له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان له سریه‌ی كیمیاوی وه‌زاره‌تدا رشاندنی ده‌رمانی پاككه‌ره‌وه‌ی تایبه‌تی له باره‌گای دیوانی وه‌زاره‌ت و باره‌گای یه‌كه‌ی 80 ئه‌نجامدا بۆ پاكڕاگرتنی باره‌گاكان و پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌و كارمه‌ندان له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
راشیدهگهیهنن ، هه‌ڵمه‌تی رشاندنه‌كه سه‌رجه‌م باره‌گاكانی پێشمه‌رگه له سه‌رتاسه‌ری كوردستان ده‌گرێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سێ تیمی تایبه‌ت بۆ هه‌ر یه‌ك له سنووری هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك پێكهێنراوه
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه چوارشه‌مه 11ی ئازار تیمه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت و تیمه‌كانی دیكه‌ش ده‌گه‌نه هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆك و گشت باره‌گاكانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به ده‌رمانی تایبه‌تی پاككه‌ره‌وه رشاندنیان بۆ ده‌كرێ.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.