ناوی تەواوی (بەهرام جەمیل حەسەن گەردی )یە ساڵی ( ١٩٥٢ ) لە ( گوندی گردجوتیار ) سەر بە دەڤەرەی بەرانەتی لە خێزانێکی چەوساوەو خەباتگێڕ لە دایك بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی هەر لە هەولێر تەواو کردووە لەساڵی ( ١٩٧٠ ) لە زانکۆی بەغدا لە کۆلێژی پەروەردە بەشی بایۆلۆجی وەرگیراوە برای هونەرمەند (قەرەنی جەمیل و برای شەهیدی غەدر هاشم جەمیل) بوو.
دوای تەواوكردنی كۆلێژ لە هەولێر بووەتە مامۆستا وەك مامۆستا یەکی شۆڕشگێڕو کورد پەروەر هەموو کات هانی قوتابیانی داوەو بیری شۆڕشگێڕی لە مێشکی قوتابیاندا چەسپاندووە لە زۆربەی قوتابخانەکان مامۆستا بووە دوا قوتابخانە لە ئامادەیی ( ڕزگاری )بووە .

لە ڕاپەڕاینە مەزنەکەی کورد بەگیانێکی شۆڕشگێڕانە وەك پێشمەرگەیەكی لە خۆبوردوو شانبەشانی پێنووسەکەی شاڵاو دەباتە سەرمۆڵگەکانی ڕژێم و بەوپەڕی گیانفیدایی قارەمانیەکی زۆر ئەنجام دەدات و بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە بەردەم ( مدیریه الأمن الشمالی ) کە ئێستا شوێنەکەی ( قوتابخانەی شەهید بەهرام )ە بە سەختی بریندار دەبێ هەر بەبریندارییەوە بەردەوام دەبێ تا شەهید دەبێ لە کاتژمێر ٦ی بەیانی ڕۆژی ( ١١ / ٣ / ١٩٩١ ) بە خوێنی گەشی ئەم مامۆستا شەهیدە لاپەڕەیەکی تری مێژووی پڕ لە شانازی و خەباتگێڕی دەڕازێنێتەوە و دەچێتە ڕێزی کاروانی شەهیدانی پڕ سەروەری و ڕێگای ئازادیخوازی کوردستان و دەبێتە یەکەم شەهیدی ڕاپەرینی شاری هەولێر .
شایانی باسه لهو رۆژهدا شاری ههولێر٣ شههیدى لهپێناو ئازادی بهخشی كه بریتی بوون لهشێره ژنی ههولێر خهجهباوه و قادركۆرهكى لهگهڵ شههید مامۆستا بههرام هه زارن سڵاو له گیانى پاكیان بێت.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.