Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 10:37

2 چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق کوژران

لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراو
کوردستان TV
100%


سەرچاوەیەک لە پۆلیسی میسان بە پلەی نەقیب رایگەیاند کە دوو چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی شاری عمارە ناوەندی پارێزگاکە، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژراون.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە نزیک ناوچەی پشەسازی لە شاری عمارە، تەقەیان لە دوو چالاکوانی خۆپیشاندانەکان کردووە بە ناوەکانی عەبد قدوس قاسم و کەڕار عادل کردووە.

بەگوتەی سەرچاوەکە لە ئاکامی تەقەکردنەکەدا، هەردوو چالاکوانەکە کوژراون و دواتر چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.

ئاماژەی بەوەیشکرد کە هێزە ئەمنییەکان لێکۆلێنەوەیان لەبارەی رووداوەکەوە دەستپێکردووە و تەرمی دوو چالاکوانەکەش براون بۆ فەرمانگەی پزیشکی دادوەری.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.