به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی سلێمانی شه‌قامه‌كانی سالم، گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار، گه‌ڕه‌كی ئازادی، پاركی ئازادی، كارێزه‌وشك، سه‌ركارێز، قه‌نات و زانكۆ ده‌رمانرێژ كران.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: بۆشه‌وی سێهه‌م هه‌ڵمه‌تی پاكژكردنه‌وه‌ی شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانی پارێزگای سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی سلێمانی به‌رده‌وامه و ئه‌مشه‌ویش هه‌ریه‌ك له شه‌قامی سالم تا دوڕیانی سه‌رچنار، له شه‌قامی توی مه‌لیكه‌وه بۆ سی مه‌تری ئازادی و عه‌لوه كۆنه‌كه، پاركی ئازادی تا كارێزه‌وشك تا پردی كۆبانی، له شه‌قامی قه‌نات و زانكۆوه تا سه‌ركارێز به ده‌رمان پاكژ (معقم) كران.
وتیشی:هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت تا هه‌مو شه‌قام و كۆڵانه‌كان و شوێنه گشتییه‌كانی شاری سلێمانی ده‌گرێته‌وه.
رونیكرده‌وه: هه‌ڵمه‌تی رشاندنی ده‌رمان له شه‌قامه‌كانی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی و به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ، ئاسایشی سلێمانی و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌مه‌به‌ست لێی خۆپارێزییه دژی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.