له ژێر رۆشنایی بڕیاره‌كانی دوا كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زۆربه‌ی شوێنه‌كانی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان داده‌خرێن.
ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پارێزگاری كردن له سه‌لامه‌تی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر رۆشنایی بڕیاره‌كانی دواكۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه دا:
1- داخستنی سه‌رجه‌م هاوینه‌هه‌واره‌كان و پرۆژه گه‌شتیارییه‌كان.
2- داخستنی سه‌رجه‌م كافترییه‌كان.
3- راگرتنی دانیشتن و خواردن له خواردنگه خێراكان ( ته‌نیا سه‌فه‌ری رێگه پیدراوه).
4- داخستنی سه‌رجه‌م چێشتخانه‌كانی 1 ئه‌ستێره و 2 ئه‌ستێره.
5- سەرجەم به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گشتی گه‌شتوگوزار و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان لە شار و شارۆچكه‌كان ئه‌م بڕیارانه به هاوكاری یه‌كه كارگێرییه‌كان جیبه‌جێ ده‌كه‌ن و چاودێری شوێنه‌كان ده‌كه‌ن بۆ پابه‌ند بوونیان.
6_ ئەم بڕیارانە لە ١٢ی ئازار تاکو ١ی نیسانی 2020 کاریان پێ دەکرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.