Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 10:37

له‌ بۆردوومانێکی هاوپه‌یماناندا 18چه‌کداری حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ی ئه‌بولکه‌مال کوژران

دوای هێرشیه‌ مووشه‌كیه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو هێرشی مووشه‌كی كرایه‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی له‌ باكووری به‌غدا، به‌هۆی هێرشه‌كه‌شه‌وه‌ 2 سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌ربازێكی هێزه‌كانی به‌ریتانیا كوژران و 11 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.

دوابه‌دوای هێرشه‌كه‌ش هێزه‌كانی هاوپویمانان وه‌ك په‌رچه‌كدار هێرشی ئاسمانیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ی ئه‌بولكه‌مال و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیش 18 چه‌كداری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون.

هه‌ر له‌ باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی مایك پۆمپه‌یۆ، له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت چاوپۆشی له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی بكرێت و ئه‌وانه‌ی كه‌ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌كه‌ پێویسته‌ سزا بدرێن و ڕووبه‌ڕووی به‌رپرسیارێتی بكرێنه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.