وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كات له‌و لایه‌نه‌ی كه له پشت هێرشه‌كه‌ی سه‌ربازگه‌ی تاجی بوون كه به‌هۆیه‌وه سێ سه‌ربازی هاوپه‌یمانان كوژران.
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و لایه‌نانه خۆش نابین كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی له عێراق.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ دۆمینیك راب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بەریتانیا قسه‌ی كردووه و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هاوڕان كه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و هێرشه هه‌ڵساون پێویسته سزا بدرێن.
ئه‌م لێدوانه‌ی مایك پۆمپیۆ دوای ئه‌وه هات كه فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه، له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی 18 مووشه‌كی كاتیوشا بۆسه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی له عێراق، سێ سه‌رباز كوژران و 13ی دیكه‌شیان برینداربوون كه له ناویاندا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش بوونیان هه‌یه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.