Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 02:04

تا ئێستا 69 هاووڵاتی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هۆی کۆڕۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاو بووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو تا ئێستا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان 69 كه‌س به‌هۆی ڤتیرۆسی كۆڕۆنای نوێوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ 18 له‌ قوربانییه‌كان ژنن و 51دانه‌ش پیاون و

یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردنیش به‌ هۆی تۆشبوون به‌ په‌تای كۆرۆنا له‌ شاره‌كانی شنۆ، داڵاهۆ و كه‌نگاوه‌ر تۆمار كرا.

به‌ پشتبه‌ستن به‌ ئاماره‌كانی هه‌نگاو، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 9 هاووڵاتیی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی ئیلام، كه‌نگاوه‌ر، سه‌رپێڵی زه‌هاو، شنۆ، ئورمیه‌، سونقوڕ و كولیایی و داڵاهۆ به‌ هۆی تووشبوون به‌ په‌تای كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ كه‌ سێ كه‌سیان ژن و خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ، سونقوڕ و سه‌رپێڵی زه‌هاو بوون.

جیا كردنه‌وه‌ به‌ پێی پارێزگاكان

پارێزگای ئیلام: 9 حاڵه‌ت (1 ژن و 8 پیاو)

پارێزگای كرماشان : 23 حاڵه‌ت (6 ژن و 17 پیاو)

پارێزگای سنه‌: 28 حاڵه‌ت (8 ژن و 20 پیاو)

پارێزگای ئورمیه‌: 9 حاڵه‌ت (3 ژن و 6 پیاو)

شاره‌كانی سه‌قز و كرماشان به‌ 20 حاڵه‌ت و 15 حاڵه‌ت زیاترین ژماره‌ی گیان له‌ ده‌ستدانیان تێدا تۆمار كراوه‌ و باقی حاڵه‌ته‌كان له‌ شاره‌كانی ئیلام 8 حاڵه‌ت)، مه‌له‌كشاهی (1 حاڵه‌ت)، سه‌رپێڵی زه‌هاو (3حاڵه‌ت)، سونقوڕ و كولیایی (1 حاڵه‌ت)، سنه‌ (7 حاڵه‌ت)، مه‌ریوان (1 حاڵه‌ت)، میاندواو (2 حاڵه‌ت)، پیرانشار (1 حاڵه‌ت)، ئورمیه‌ (5 حاڵه‌ت)، داڵاهۆ (1 حاڵه‌ت)، كه‌نگاوه‌ر (1 حاڵه‌ت) و شنۆ (1 حاڵه‌ت) تۆمار كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.