له ڕاگهێندراوێكدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: به تووندی ئه‌و هێرشه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین كه دوێنی شه‌و كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی (التاجی) عێراقی و بووه هۆی گیان له ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك راهێنه‌ر و راوێژكاری هێزی هاوپه‌یمانان.
ڕاشیگه‌یاندووه: خوازیارین به هه‌ماهه‌نگیی هه‌موو لایه‌نه نیشتمانی و دڵسۆزه‌كانی ناوچه‌كه و هاوپه‌یمانان، رێگه له هه‌ر هه‌وڵێكی تێكده‌رانه بگیرێت و تواناكان بۆ سه‌قامگیری و ئاشتی و باشتركردنی گوزه‌رانی هاووڵاتیان ته‌رخان بكرێن.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به تووندی ئه‌و هێرشه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین كه دوێنی شه‌و كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی (التاجی) عێراقی و بووه هۆی گیان له ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك راهێنه‌ر و راوێژكاری هێزی هاوپه‌یمانان.
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكار و هاوكاره‌كانیان ده‌كه‌م و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم.
له كاتێكدا كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له عێراق و ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامه، ئه‌م جۆره كردارانه زه‌مینه بۆ به‌هێزبوونه‌وه‌ی گرووپه تووندرۆكان ده‌ره‌خسێنن.
له ناو عێراق كێشه ته‌ندروستی و ئابووری و ئه‌منییه‌كان فشاری زۆری بۆ سه‌ر هاوولاتیان دروست كردووه، بۆیه ئالۆزتركردنی دۆخه‌كه به زیانی عێراق و سه‌رجه‌م گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته‌وه.
خوازیارین به هه‌ماهه‌نگیی هه‌موو لایه‌نه نیشتمانی و دڵسۆزه‌كانی ناوچه‌كه و هاوپه‌یمانان، رێگه له هه‌ر هه‌وڵێكی تێكده‌رانه بگیرێت و تواناكان بۆ سه‌قامگیری و ئاشتی و باشتركردنی گوزه‌رانی هاووڵاتیان ته‌رخان بكرێن.
مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2020/3/12
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.