Erbil 38°C یەکشەممە 08 ئازار 02:12

با هەستی کەس بریندار نەکەین

پارێزگاری لەهەست و نەستی خەڵک هیچی کەمترنیە لەعیبادەت
کوردستان TV
100%

پیاوێک دوای ئەوەی مۆلەتی تەواو دەبێت ،سواری فڕۆکە دەبێت بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی ،لەفڕۆکە خانە دەکەوێتە تەنیشت ئافرەتێکی بەتەمەن ،کەپێ دەچوو یەکەم جاری بێت سواری فڕۆکە دەبێت شارەزایی نەبوو.
لەناو فڕۆکە واباوه کە وجبیەک خواردن پێشکەش بە سەرنشینەکان دەکەن ،خواردنەکەیان هێنا لەگەڵ کەمێک حەلوا وەلەبەر ئەوەی حلواکە سپی بوو پیریژنی غەریب حال وای زانی پەنیرە خسیە ناو سەموونەکەتابیخوات ،پاشان کە تامی کرد زانی پەنیر نیە هەستی بەشەرمەزاریەک کردوسەیری کابرای تەنیشتی کرد ،پیاوەکەش وای نیشان دا کەهیچی نەبینیە ،ئەویش حلواکەی کردوەو خسیە ناو سەموونەکە وەک پیرێژنەکە پاشان بردی بۆ دەمی ،ئینجا ڕووی لەپیرژن کرد ووتی خاتونەکەم بۆ پێت نەووتم ئەوە حەلوایە پەنیر نیە من لەبەرئەوەی سپی بوو وام زانی پەنیرە ،
پیرێژن ووتی وەاللە منیش وامزانی پەنیرە کەمێک پێکەنی شەرمەزاریەکەی نەما.
بێگومان کابرا دەیزانی پەنیر نیە بەڵام ویستی پیریژنی سادەو ساکار هەست بەشەرمەزاری نەکات .
پارێزگاری لەهەست و نەستی خەڵک هیچی کەمترنیە لەعیبادەت وهیچیش تکلیف ناکات ،بۆیە ئاگاداربن ئەو ووشەی بەکاری دێنی باش بیری لێ بکەوە تا هەستی کەس بریندار نەکەین، زۆر جار کاریگەری ووشەیەکی ناخۆش لەگوللەیەک بە ئازارترە هیوادارم هەموومان ڕێز لەهەست و نەستی یەکتر بگرین چونکە هەموومان وەک سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە لەگەشتێکی کاتی داین و ئەوژیانەش کۆتایی دێت وتەنها ئاسەواری کردارەکانمان و قسەکانمان دەمینێت .بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.
ئا/ئازاد اسماعیل

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.