ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: تكایه له ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه.
قائیمقامی سلێمانی په‌یامێك ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی سلێمانی ده‌كات و داوایان لێ ده‌كات چه‌ند ده‌كرێت له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌و بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت نه‌یه‌نه‌ده‌ر و خۆیان به‌دووربگرن له شوێنه گشتیه‌كان
قائیمقامی سلێمانی ده‌شڵێت: له قۆناخێكی زۆر هه‌ستیارداین و داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كات به‌هۆی هه‌ستیاری دۆخه‌كه‌وه و بۆ پاراستنی ته‌ندروستیتان خۆتان بپارێزن له قه‌ره‌باڵغی و تێكه‌ڵبوونی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵك و مه‌چنه پرسه‌و شوێنه گشتییه‌كان، قائیمقامی سلێمانی داواش ده‌كات بۆ رێگركردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ته‌واوی پابه‌ندی ئه‌و بڕیار‌و رێنماییانه‌بن كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ته‌وه راگه‌یه‌ندراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.