وەزیری ناوخۆ داوا دەکات هاووڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، دەشڵێت، دوو هەفتەی داهاتوو چارەنووسسازە و پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکەن.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 12-3-2020 رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامهوانی هاوبەش لەگەڵ وەزیری تەندروستی و پارێزگاری هەولێر رایگهیاند: ئەگەر کۆرۆنا بە جیددی نەگرین، ئەوا بە جیددی دەمانگرێت، بۆیە هاتووچۆمان لەنێوان شارەکان راگرتووه.
وەزیری ناوخۆ راشیگەیاند: باشترین چارەسەر بۆ کۆرۆنا خۆپارێزییە و هەر کەس و بەرپرسێک پابەند نەبێت بە رێنماییەکان بەگوێرەی یاسا مامەڵەکەی لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێت.
راشیگەیاند، رێگا نادەین خەڵک بە کۆمەڵ گەشت و سەیران بکات، ئەگەر کەسێک بچێت بۆ گەشت و سەیران کە ئێمە داوا دەکەین خەڵک لە ماڵەکانیان بمێننەوە، دەبێت یەک خێزان بە تەنها بچێت و لە شوێنێک بێت کە خەڵکی دیکەی بە دەورەوە نەبێت.
وەزیری ناوخۆ گوتیشی، ئەگەر هاووڵاتیان هاوکار بن ناگەینە ئەو قۆناغەی رێگای نێوان شارەکانی یەک پارێزگا دابخەین، بەڵام ئەگەر هاوکار نەبن ناچارین بڕیاری نوێ بدەین.
وهزیری ناوخۆ داوای له هاووڵاتیان كرد كه له ههر پارێزگایهكی دیكهی ههرێمن تا (14) مانگ بگهڕێنهوه نیو ماڵهكانیان، دوای ئهو وادهیهش رێگه نادهن به هیچ هاتوچۆیهكی نێو پارێزگاكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.