دۆزینه‌وه‌ی ده‌نگ له میسردا بووه هۆی مشت‌ومڕ له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌دا.
شیریرن فراج په‌رله‌مانتاری میسری له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، زانا جیهانییه‌كان زۆر شتی تازه‌ی تایبه‌ت به شوێنه‌واره‌كانی میسر ده‌دۆزنه‌وه، به‌ڵام زاناكانی میسر زۆر دره‌نگ ده‌كه‌ون له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌دا، تازه‌ترین نموونه‌ش زانا بیانییه‌كان ئاشكرایان كرد یه‌كێك له مۆمیاكان ده‌نگی لێوه دێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه وه‌زاره‌تی گهشتیارییو شوێنه‌وار گرنگی نادات به شوێنه‌واره‌كانی خۆمان.
له وه‌ڵامدا مسته‌فا، وزیری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای شوێنه‌واری میسر رایگه‌یاند: " ئه‌وانه هه‌مووی قسه‌ی بێ بنه‌مان، یه‌كه‌م جاریش نییه قسه‌ی بێ بنه‌ما ده‌كرێت، ساڵێكیش ده‌نگۆیه‌كیان بڵاو كرده‌وه گوایه گه‌روی مۆمیاكان جیوه‌ی سووری تێدایه، یان ده‌وترێ قووچهكهكانی میسر له‌لایه‌ن بوونه‌وه‌ری ئاسمانییه‌وه دروست كراوه، ئه‌مانه هه‌مووی قسه‌ی بێ بنه‌مان".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.