سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و ههولێر بهمهبهستی خۆپارێز و بۆ رێگریكردن له ڤایرۆسی كۆرۆنا شوێنەکانیان دابخەن تاکو کاتێکی نادیار.
ئاگادارییەك لەبەرێوەبەرایەتی شارەوانیمان و قایم قامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر بۆ سەرجەم کافتریا وچایخانە و ئارایشگاو سەرتاشخانە و چێشتخانەو خواردنگە ئاگاداردەکەینەوە لەرێکەوتی(14/3/2020) وہ شوێنەکانیان دابخەن تاکو کاتێکی نادیاروە چێشتخانەکان و خواردنگەکان دەتواتن خزمەتگوزاری گەیاندن (دلیفری)کاری خۆیان بکەن وەهیچ چێشتخانەو خواردنگەکان نابێت پێشوازی لەمیوان بکەن بەمەبەستی نان خواردن لەشوێنەکانیان هەر خاوەن پیشەیەك پابەندنەبێت توشی سزای یاسایی دەبێت
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
بەرێوەبەرایەتی شارەوانی دوو
لهلایهكی دیكهوه سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم فرۆشیارانی خواردەمەنی سەر عەرەبانەو دەستگێیرەكان دەكات لەبەرواری١٢-٣\٢٠٢٠ فرۆشتنی خواردن ولەفە قەدەغەیە لەم شوینانەی خوارەوە
١-شەقامی گۆران \واتە ئۆرزدی
٢-شەقامی كاكە ئەحمدی شێخ \مزگەوتی گەورە
٣-شەقامی سالم بەگشتی لەھەردووبەری شەقامەكە
٤-شەقامی صابوونكەران
لەپێیناو كەم كردنەوەی قەرەباڵغی وپاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیان ئەم بریارە جێ بەجێی دەكرێیت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.