وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری نوێی لەبارەی کۆرۆناوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند: لە نەجەف کەسێک و لە بەغدا پێنج کەس تووشی کۆرۆنا بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له تاقیگه‌كاندا شه‌ش حاڵه‌تی تووشبوی نوێ تۆمار كراون، كه یه‌كێكیان له نه‌جه‌ف و یه‌كێكیان له ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا و چواری دیكه‌یان له كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی به‌غدا بووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: كۆی گشتی حاڵه‌ته‌كان به كۆكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئاماره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌م جۆره‌یه:
كۆی گشتی تووشبووان: (83) كه‌س، كۆی چاكبووه‌وه: (24) كه‌س، حاڵه‌ته‌كانی مردن: (8) كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.