Erbil 38°C شەممە 21 شوبات 00:23

بەتۆمەتی دەربازکردن و ھێنانی ھاووڵاتیان دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

لەگوندە سنورییەکانی قەزای پێنجوێن
کوردستان TV
#7
100%


بەتۆمەتی دەربازکردن و ھێنانی ھاوڵاتیان بەشێوەی نایاسایی (بەقاچاخ) لەناوچە سنورییەکانی قەزای پێنجوێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن دو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

پاش کۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر دو تۆمەتبار کە ھاوڵاتیانیان بەشێوەی نایاسایی لەگوندە سنورییەکانی قەزای پێنجوێنەوە داخڵی ھەرێمی کوردستان دەکرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پێنجوێن دو تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد.

ھەردو تۆمەتبار (ر، ص ف - ن، ص، ف) کە دانیشتوی گوندە سنورییەکانی قەزای پێنجوێنن، لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سەرجەم ھێزەکانی پۆلیس لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەئامادەباشی زیاتردان بۆ ھاوکارییکردنی ھێزە ئەمنییەکانی دیکەو تیمە فریاگوزارییەکانی تەندروستی و قائیمقامییەت بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ خۆپاراستن لەڤایرۆسی کۆرۆنا گیراونەتەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەھاوڵاتیان بەگشتی و دانیشتوانی ناوچە سنورییەکان دەکات کە ھەر حاڵەتێکی گوماناویان بەدی کرد بەھێنانە ناوەوەو دەربازکردنی خەڵک بەشێوەی نایاسایی لەو ناوچانەوە بۆ ناو ھەرێمی کوردستان، بەزوترین کات ھێزەکانی پۆلیسی لێ ئاگادار بکەنەوە لەڕێی ھێڵە گەرمەکانی ١٠٤ بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و ژمارە ١٠٥ بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.