وەزارەتی تەندروستی لە راگەیهندراوێکدا رایگەیاندووە: "لە بەردەوامی پشکنینەکان، گومانلێکراوێکی دیکە کە پیاوێکی تەمەن 45 ساڵە، بە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا".
تا ئێستا ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 20 کەسن، 12 كهسیان لە پارێزگای سلێمانی و هەشتیان لە پارێزگای هەولێرن.
لەو 20 تووشبووەش، یەک تووشبوو گیانی لەدەستداوە کە لە سلێمانی بوو، تووشبوویەکی دیکەش چاکبووەتەوە و سهرجهم تووشبوانی دیكهش رهوشی تهندروستیان جێگیره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.