كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێكاری تهندروستی زۆرباشی گرتووەتەبەر بۆ ڕێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئەمڕۆ هەینی، ستیڤن فەیگن كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی له تویتهر نووسیوویەتی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكاری زۆرباشی تهندروستی گرتووەتەبەر بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
فهیگن ستایشی ههوڵ و رێكارهكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانى كرد بۆ گرتنهبهری رێوشوێنی تهندروستی زۆر گونجاو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.