Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 22:36

مەفرەزەکانی پۆلیسی سلێمانی لە گۆڕستانەکان بڵاوەیان پێدەکرێت

بۆ ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی هاووڵاتیان
مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی
کوردستان TV
100%

لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەكانی تەندروستی سلێمانی و لیژنەكانی قایمقامیەت بۆ ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی هاووڵاتیان بە مەبه‌ستی خۆپارێزی لە تووشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەپێی ڕاگەیەندراوی پارێزگای سلێمانی كە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات " (پرسەدانان و چوونەسەر ئارامگای ئازیزان بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیەو رێكاری پێویست بەرامبەر هەر سەرپێچیكارێك دەگیرێتەبەر) ".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە فەرمانی ڕاستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی مەفرەزەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بە سەرجەم قەزاو ناحیەكانەوە لە گۆڕستانەكان بڵاوەیان پێكرا.

بڵاوەپێكردنی مەفرەزەكانی پۆلیس لە گۆرستانەكان بەمەبەستی ڕێگەگرتنە لە كۆبوونەوەی هاووڵاتیان بەمەبەستی خۆپارێزییان و بەجێگەیاندنی ڕێنماییە تەندروستییەكان .

بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین ڕێنماییە تەندروستییەكان بەجێ بگەیەنن و خۆیان بەدوور بگرن لە كۆڕو كۆبوونەوە و سوود لە  هێڵی خزمەتگوزاریی (هۆت لاین) وەربگرن كە لەلایەن پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە وەك پڕۆژەیەكی نیشتمانی لەسەر ژمارە (122) ڕاگەیەندراوە كە لەڕێی تەلەفۆنەوە بەبەردەوامی (24) سەعات و بەبێ بەرامبەر ڕێنمایی و ڕاوێژو ئاراستەكردن و پشكنین و چارەسەرسازیی پێشكەش دەكەن لە بواری بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادا.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.