دوای ئهوهی ئەمڕۆ حاڵهتێكی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا کە لە ئیتاڵیاوە گەڕابووەوە، تەندروستی سلێمانی لەبارەی ئەو فڕۆکەیەی كه تووشبووهكهی تێدابووه داوا لە هاووڵاتیان دەکات هاوکارییان بکات.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی راگهیهنراوێكی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژهی بهوه داوه كه ئەو فڕۆکەیەی تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدابوو ژمارەی سەرنشینەکانی 84 كهس بوون كه سهر به کۆمپانیای قەتەرە ئەیرەوەیس بووە و لە دەوحەوە بۆ سلێمانی هاتووه و له رۆژی 12-3-2020 له كاتژمێر 10:49 خوولهكی بهیانی گەیشتوەتە شاری سلێمانی.
تەندروستی سلێمانی داوای له سهرنشینهكان كردووه كه پەیوەندییان پێوەبکەن و ناو ناونیشانی تەواویان بدەنە تیمە پزیشکیەکان و خۆیان سەردانیان دەکەن و سامپڵیان لێ وەردەگرن و رێنمایی تەندروستی پێویستیان پێشکەش دەکەن تا ئەوکاتەی ئەنجامەکانیان رادەگەیەنن.
ههروهها دووپاتیش كراوهتهوه كه ناو و زانیاری تەواوی سەرنشینان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پارێزراوە و هاوکارییان مایەی رێز و تەقدیرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.