Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 22:35

دوا زانیارییه‌کان له‌باره‌ی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ هه‌رێمی کوردستان

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان
تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
100%

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی لە بەردەوامیی پشکنینەکان، 7 گومانلێکراوی دیکە بە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران، 6 لەوانە لە خانەوادەی ئەو هاونیشتمانییەن کە گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکە لە ئیتاڵیا گەڕاوەتەوە. 

6  لە تووشبووە نوێیەکانی سلێمانی تەندروستییان جێگیرە و ئەو تووشبووەی لە ئیتاڵیا گەڕاوەتەوە بە هەناسەتەنگی و تای بەرز سەردانی نەخۆشخانەی کردووە. 

تەندروستیی سلێمانی داوایکردووە، ئەو کەسانەی چوونەتە پرسەی مامۆستا ئایینییەکە، بەزووترین کات سەردانی بنکە تەندروستییەکان بکەن بۆ پشکنینی تەندروستی. 

ئێستا بەپێی ئامارەکان، لە هەرێمی کوردستان 27 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەن، لەو ژمارەیە 1 کەسیان گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش بەتەواوی چاکبووەتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، باری تەندروستیی زۆربەی تووشبووەکان جێگیرە، هه‌روه‌ها وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان، گومانلێکراوێکی دیکە کە پیاوێکی تەمەن 45 ساڵە، بە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا و وەزارەتی تەندروستی راگه‌یاند كه‌ بەدواداچوون بۆ سەرچاوەی تووشبوونی پزیشکەکە دەکات. 

بەپێی زانیارییه‌كان، پزیشکەکە پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی چاوە، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا گەشتی هیچ وڵاتێکی نەکردووە و لە کەرەنتینە نەبووە، خۆی چووەتە نەخۆشخانە و داوای پشکنینی کردووە؛ خەڵکی هەولێرە و  باری تەندروستیی جێگیرە. 

ئێستا بەپێی ئامارەکان، لە هەرێمی کوردستان 27 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەن، لەو ژمارەیە 1 کەسیان گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش بەتەواوی چاکبووەتەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، باری تەندروستیی زۆربەی تووشبووەکان جێگیرە، وەزارەتی تەندروستی جەخت لەوە دەکاتەوە کە هاونیشتمانیان پابەندی رێنماییەکان بن، بەتایبەتی نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەرەباڵخ و بەرنەکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکە و بەردەوام دەستشوشتنی تەندروست، هەروەها پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 لەکاتی پێویستدا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.