Erbil 38°C دووشەممە 23 شوبات 12:20

سه‌رۆک کۆمارو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانى عێراق هێرشه‌که‌ى ئه‌مه‌ریکا ئیدانه‌ ده‌که‌ن

هه‌ردوولا راگەیاندراوێکیان لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بڵاو کردەوە
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ هەینی ، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق سەركۆنەی هێرشەكەی دوێنێ شەوی هێزەكانی هاوپەیمانانی كرد بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی، كە لە تۆڵەی هێرشەكەی شەوی پێشووتری حەشدی شەعبی بۆ سەر سەربازگەی تاجیی بەغدا ئەنجام درا.

سەرۆك كۆماری عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە "دووپاتی دەكەینەوە كە پێویستە دۆخی ئاسایشی لە ڕێگەی پشتیوانیی حكوومەتی عێراقەوە چارەسەر بكرێ، بۆ ئەوەی بتوانێ یاسا بچەسپێنێ و سەروەریی وڵاتەكە بپارێزێ، ڕێ لەوە بگرێ خاكەكەی ببێتە گۆڕەپانی شەڕی بریكاریەتی".

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە پێشێلكارییە بەردەوامەكان دەبێتە هۆی لاوازكردنێكی بە بەرنامە و مەترسیداری تواناكانی دەوڵەتی عێراق و شكۆیەكەی.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە عێراق رایگەیاند، لە کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی هەینی ١٣ی ئاداری ٢٠٢٠، عێراق ڕووبەڕووی دەستدرێژی بووەتەوە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکاوە کە بەهۆیەوە فرقەی ١٩ی سوپای عێراق و بارەگای لیوای ٤٦ی حەشدی شەعبی و فەوجی پۆلیسی بابلی سێیەم لە ناوچەکانی پارێزگای بابل (جەرفول نەسر، سعێدات، بەهبەهانی دامەزراوەی پێشووی (ئەشتر) بۆ پیشەسازیی سەربازیی، فڕۆکەخانەی کەربەلا کە ئێستا لە ژێر دروستکردندایە) کراونەتە ئامانج.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق هێرشەکەی شەرمەزار کردووە و بە پێشێلکردنی بنەمای هاوپەیمانی و بە زوڵم وەسفی کردووە و نەیشاردووەتەوە کە ئەو هێرشە وەک وەڵامدانەوەیە بۆ هێرشە دوژمنکارانەکەی کرایە سەر سەربازگەی تاجی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.