Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 19:11

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند

تاوەکو ئێستا 28 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەمڕۆ هەینی 9 تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار كرا.

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد كە سەبارەت بە نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە، ڕۆژانە بەردەوامن، ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان گەیشتووەتە سێ هەزار و ٢١٩ كەس، لە ٣٠ شوێنی جیاواز، ئێستا تەنها ٨٤٢ هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە، دوو هەزار و ٣٧٧ هاووڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان، دوای تەواوبوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتینکردنی ژمارەیەکی تری بەردەوام.

هەروەها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٢٥١ پشکنین ئەنجام درا، ١٨٤ لە شاری هەولێر، ٦٧ لە شاری سلێمانی، لە ناویاندا نۆ پشکنین پۆزەتیڤ بووە، کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19، یەكێكیان لە هەولێر و هەشتیان لە شاری سلێمانیین، کە تووشبوێکی نوێ ئێستا تۆمار کرا، پیاوێکی تەمەن ٤٨ ساڵە و خەڵکی (تەوێلە)ی سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە، پێشتر لە وڵاتی ئێران بووە و کەرەنتین کرابوو.

کۆی گشتیی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان ئێستا ٢٨ تووشبووە، لە ناویاندا یەك كەس گیانی لەدەست داوە، یەك نەخۆش بە تەواوی چاک بووەتەوە و هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.