Erbil 38°C شەممە 07 ئازار 18:48

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو: لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە عەلوەکان داناخرێن

سەوزەو میوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە كۆڵانەكان دەفرۆشرێت ئەمەش لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخ
کوردستان TV
100%

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە عەلوەكان داناخرێن.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند: دوای هەماهەنگی كردن لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناو وەزیری ناوخۆ لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە دەرگای عەلوەكان داناخرێت.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو ئەو بارهەڵگرانەی لە دەروازەكانەوە بۆ ناو هەرێمی كوردستانەوە دێن بارەكانیان لە عەلوەكان دادەگرن.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكرد، بەپێی ئەو پلانەی لەگەڵ  وەزیری ناوخۆ دانراوە سەوزەو میوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە كۆڵانەكان دەفرۆشرێت ئەمەش لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخ و بەرژەوەندی هاوڵاتیان

 


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.