فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی واست ئه‌مڕۆ شه‌ممه یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگاكه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سه‌باحی فه‌رمی كه له‌فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گواستۆیه‌تییه‌وه: یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردنی كه‌سێكی به‌ساڵاچوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه دانیشتووی شارۆچكه‌ی شێخ سه‌عده،له‌پارێزگای واست، تۆماركراوه.
شایانی باسه كه‌سه به‌ساڵاچووه‌كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشتر له ئێران گه‌ڕابوونه‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه هه‌ردووكیان بۆ نه‌خۆشخانه گواسترابوونه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.