یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا سه‌رجه‌م یاریه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و یۆرۆپالیگی بۆ كاتێكی نادیار دواخست
ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چه‌ندین وڵاتی كیشوه‌ری ئه‌وروپا كه كاریگه‌ری نه‌رێنی كردۆته سه‌ر ته‌واوی پێشبڕكێ وه‌رزشیه‌كان، یوفا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرای كرد كه هه‌ر چوار یاری گه‌ڕی هاتنی قۆناغی شازده‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاو یاریه‌كانی گه‌ڕی هاتنی قۆناغی شازده‌ی خولی ئه‌وروپا ناسراو به یۆرۆپالیگ له رۆژانی حه‌ڤده‌و هه‌ژده‌و نۆزده‌ی ئادار تا كاتێكی نادیار دواخراون
سه‌باره‌ت به كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كانیش یوفا جه‌ختیكردۆته‌وه كه له ماوه‌ی داهاتوودا واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌مه وێڕای كاتی تیروپشكی قۆناغی هه‌شت و پێش كۆتایی هه‌ردوو خول كه بڕیاربوو له بیستی ئه‌م مانگه ڕابكێشرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.