هه‌ر به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو بۆ ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زێتری ڤایرۆسه‌كه، یه‌كگرتووی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بڕیاریدا یاریه‌كانی هه‌ردوو خولی یانه پله یه‌كه‌كان و پله دووه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ كاتێكی نادیار ڕابگیرێت
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ وه‌ستاندنی سه‌رجه‌م چالاكیه ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی فه‌ڕه‌نسا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه تا ئێستا دووهه‌زاروهه‌شتسه‌دو حه‌فتاوشه‌ش كه‌س له‌و وڵاته تووشی ڤایرۆسه‌كه بوونه‌و شه‌ستویه‌ك كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، پێشتریش یه‌كگرتووی پیشه‌گه‌رانی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا یاری كۆتایی جامی پیشه‌گه‌رانی فه‌ڕه‌نسای له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمان و لیۆنی بۆ كاتێكی نادیار دواخستبوو، واش بڕیاربوو یاریه‌كه له چواری نیسانی داهاتوو له یاریگای دۆفرانس به‌ڕێوه‌بچێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.