نوێكراوه‌ته‌وه ..
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرای كردووه كه چه‌ند مووشه‌كێكی كاتیۆشا له‌نێو سه‌ربازگه‌ی تاجی كه‌وتونه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه له‌لێدوانێكیدا بۆ سۆمه‌رییه نیوز گوتی: ئه‌مڕۆ شه‌ممه چه‌ند مووشه‌كێكی كاتیوشا له‌نێو سه‌ربازگه‌ی تاجی له باكووری به‌غدای پایته‌خت كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه هیچ زانیاری دیكه‌ی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه روون نه‌كردۆته‌وه.
شایانی باسه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند كه ده مووشه‌كی كاتیوشا له‌نێو سه‌ربازگه‌ی تاجی كه‌وتنه خواره‌وه دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی و سه‌ربازێكی بریتانی كوژراون.
دوای رووداوه‌كه‌ش فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانی رایگه‌یاند كه 11 مووشه‌ك له‌نێو سه‌ربازگه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و له‌ئاكامیشدا دوو ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی به‌رگری ئاسمانی برینداربوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.