نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە کوردستان24ـی رایگەیاند، بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ داوای ئەوە هات بەشێک لە هاووڵاتیان پابەند نەبوون بە رێنماییەکان.
قایمقامی هەولێر راشیگهیاندووه كه به هیچ مەترسییەکی نەمانی خواردن نییە لە هەرێمی کوردستان چونکە جوڵەی بازرگانی بەردەوامە و بەشی زیاد لە دوو مانگیش خواردن لە کۆگاکانی هەرێم هەن.
وتيشى ، ئەو مارکێت و دووکانانە سزادەدەن کە بەهۆی لێشاوی کڕیارانی دوێنێ شەوەوە، نرخی شتومەکەکانیان گران کردبوو.
لە بارەی ئەوەی هاووڵاتیان چۆن بتوانن دەستیان بە دوکان و مارکێتەکان بگات، قایمقامی هەولێر رایگەیاند، ئەو کێشەیە چارەسەرکراوە و لە گەڕەگەکان مارکێتەکان دەکرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.