یانه‌ی یوڤێنتوس ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه به‌م دواییه له‌باره‌ی تووشبوونی پاولۆ دیبالای ئه‌رژه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌كه به ڤایرۆسی كۆرۆنا له میدیاكان بڵاوكرانه‌وه
ئیداره‌ی یوڤێ له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ده‌نگۆی تووشبوونی دیبالا به ڤایرۆسی كۆرۆنای به ته‌واوه‌تی ڕه‌تكرده‌وه، ئاشكراشی كرد كه ئێستا یاریزانه‌كه به هاوشێوه‌ی ئه‌ندامانی دیكه‌ی بیانكۆنێری له كه‌ره‌نتینه دایه‌و ڕێنماییه پزیشكیه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له پشكنینه تاقیگه‌ییه‌كان ده‌ركه‌وت، دانیێلی ڕوگانی یاریزانی یوڤێ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌و ئه‌مه‌ش تاكه حاڵه‌تی تووشبووی یانه‌كه‌یه
جێگای باسه ڤایرۆسی كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی فراوان له ئیتاڵیا بڵاوبۆته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه حكومه‌ت و لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته سه‌رجه‌م چالاكیه وه‌رزشیه‌كانیان تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ڕاگرتووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.