لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پەیوەست بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ 2 بریاری نوێی دهركرد
لێژنهكه رایدهگهینێت ، هەر ئۆتۆمبێلێک بەدەر لەڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی و قائیمقامیەتی مەڵبەندی سلێمانی جوڵەی پێ بکرێت (غەرامە) دەکرێت و دۆسیەی سەرپێچی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ دەکرێتەوەو لەباری دووبارە کردنەوەدا ئۆتۆمبیلەکەی ڕادەگیرێت (حجز دەکرێت).
لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ئاماژه بهوهش دهكات كه پێویستە هەموو ئەو ئۆتۆمبیلانەی ڕێگاپێدانی فەرمیان بۆ کراوە پابەندی خێرایی دیاریکراوی لێخورین بن، بە پێچەوانەوە بەپێی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ سزا دەدرێن.
راشیدهگهیهنن ، ئەم بڕیارە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیەوە جێ بەجێ دەکرێت.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.