سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان شوێنێكیان له ناوچه‌ی ئوم العزام له باكووری به‌غدای پایته‌خت دۆزیوه‌ته‌وه كه تیایدا چه‌ند رۆكێتێك ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌ی تاجی كران.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: هێزه ئه‌منییه‌كان 23 مووشه‌كیان دۆزییه‌وه كه ههڵنهدرابوون.
شایانی باسه پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندبوو، 11 مووشه‌ك له‌نێو سه‌ربازگه‌ی تاجی كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و له‌ئاكامیشدا دوو ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی به‌رگری ئاسمانی برینداربوون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.